١٣ شوبات ٢٠٢١ - ١٢:٠٩
7120 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 74 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 7120 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 74 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 58 هەزار و 883 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 510 هەزار و 873 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 291 هەزار و 726 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.